ترەمپ: كوتان بە ڤاكسینی دژەكۆرۆنا دەستیپێكرد

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ دووشەممە 14ی كانونی یەكەم، بەكارهێنانی ڤاكسینی دژەكۆرۆنای بۆ یەكەم هاوڵاتی وڵاتەكەی ڕاگەیاند.

پێشتر لە ئەمریكا ڤاكسینی فایزەر كە ئەو وڵاتە دروستیكردووە، وەك تاقیكردنەوە بۆ ژمارەیەك كەس بەكارهێنران.

ئەمڕۆ ترەمپ ئاشكرایكرد كە قۆناغی بەكارهێنانی ڤاكسینەكە بۆ گەلی ئەمریكا دەستیپێكرد و یەكەم هاوڵاتی بە ڤاكسینی فایزەر كوتراوە.

هەفتەی ڕابردوو فه‌رمانگه‌ی خۆراك و ده‌رمانی‌ ئه‌مریكا، به‌كارهێنانی ئەو ڤاكسینەی په‌سه‌ندكرد كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی فایزه‌ر و بایۆنتیكەوە دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، په‌ره‌یان پێدراوه‌.

دامەزراوەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی “ئێف دی ئەی” ڕایگەیاند، “دەرئەنجامی توێژینەوەكانی تایبەت بە ڤاكسینی فایزەر-بایۆنتیك ئەوەیان دەرخست، ئەو ڤاكسینە پێوەرە سەركەوتووە خوازراوەكانی تێدایە.”

پێشتر كۆمپانیای فایزەر ڕایگەیاندبوو، بۆیان دەركەوتووە كە ڤاكسینەكەیان بەڕێژەی 95% كاریگەرە و چاوەڕوانی دامەزراوی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی دەكەن بۆ ئەوەی لە ئەمریكا بەكاری بهێنن.

بابەتی پێشتر

بۆ "لێكۆڵینەوە لە خۆپیشاندانەكان" لیژنەیەكی پەرلەمانی پێكهێندرا

بابەتی دواتر

سۆدان لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر دەرهێنرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share