عەلی حەمەساڵح: خانەنشین نابم و دەبمەوە مامۆستا

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، “داوام لە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كردووە، دەستلەكاركێشانەوەم لە كاری پەرلەمانی بخاتە بەرنامەی كارەوە و دەشڵێت، “خانەنشین نابم و دەبمەوە مامۆستا”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، “سێجار داوام لە سەرۆكی پەرلەمان كردووە كە داواكەم بخاتە بەرنامەی كارەوە”.

 ئاشكراشیكرد، كە خانەنشینیی پەرلەمان وەرناگرێت و دەچێتەوە سەر پیشەكەی پێشتری كە مامۆستابووە و بۆیە داوای لێبوردن دەكەم لە هەر هەڵە و كەمتەرخەمییەكم لە ماوەی كاری پەرلەمانی كە كردبێتم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایان ئاگاداردەكرێنەوە
تایبەت بە وادەی پەیوەندیكردنیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی ئاشكرایدەكات، 1ی ئەیلول ڕۆژی پەیوەندیكردنی مامۆستایانە بۆ ساڵی نوێی خوێندن، جەختیشدەكاتەوە هەر مامۆستایەك…
Total
0
Share