کەسێک بەتۆمەتی ھێرشکردنەسەر پۆلیسێکی ھاتوچۆ دەستگیركرا

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا یەكێك لەو كەسانەی هێرشیكردە پۆلیسێكی هاتوچۆی كەركوك دەستگیركرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە، پۆلیسی كەركوك بڵاویكردووەتەوە، یەكێك لەو كەسانەی هێرشیكردووەتە سەر پۆلیسی هاتوچۆی كەركوك دەستگیریان كردووە، جەختدەكاتەوە هیچ كەسێك لە سەرووی یاساوە نییە و دەستبردن بۆ هێزی ئەمنی هێڵی سوورە.

جێی ئاماژە بۆكردنە، شەوی 24ی ئەم مانگە لە گەڕەكی شۆرجەی كەركوك دوو كەس هەڵدەكوتنە سەر پۆلیسی هاتوچۆ و بە كلكە دەمانچە لێی دەدەن و دواتر بە ئۆتۆمبێلەكەیان دەیانەوێت هەڵبێن و لە بازگەی كاتیی هاتوچۆش ئۆتۆمبێلەكە نەوەستاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی داد: کاتژمێر 12ـی ئەمڕۆ موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە

بریکاری وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کاتژمێر 12ـی ئەمڕۆ موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە. شیلان عارف، بریکاری…
Total
0
Share