لەبارەی دانەوەی قەرزەكانی نیشتەجێبوون بە دینار روونكردنەوە دەدات

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەشداربووانی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون بۆ پێدانی قیستی یەكەی نیشتەجێبوون بە 132 هەزار دینار دەدەن لەبەرامبەر هەر 100 دۆلارێك.

راشیگەیاند، “ئەمڕۆ قسەمان لەگەڵ سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان كرد تا ئەم بڕیارە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە”.

ئاشكراشیكرد، بڕیارە ڕێكاری پێویست بگیرێتەبەر و نووسراو ئاراستەی بانكی ناوەندیی عێراق بكرێت بۆ ئەوەی لە هەرێمی كوردستانیش دۆلار بە 132 هەزار دینار بدرێتە بەشداربووانی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر: بەهۆی خۆڵبارینەوە 222 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی خۆڵبارینەوە 222 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر تێیدا هاتووە،…
Total
0
Share