دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن دەڵێت، “ئەگەر تا پێنج پله‌ی رێخته‌ر بومه‌له‌رزه لە كوردستان رووبدات، زیانی زۆری گیانی و دارایی نابێت”.
لە وتەیەكدا له “وۆركشۆپی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له بومه‌له‌رزه” كە ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن رایگەیاند، بەپێی نەخشەی بومەلەرزەی عێراق كه شه‌ش زۆنه و لە زۆنی كەم مەترسیدار ده‌ستپێده‌كات تا زۆنی زۆر مەترسیدار، هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ئەو زۆنەی كە مەترسییەكان لەسەری مام ناوەندن.
بەپێی وتەی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، ئەگەر تا پێنج پله‌ی رێخته‌ر بومه‌له‌رزه لە كوردستان رووبدات، زیانی زۆری گیانی و دارایی نابێت، بە مەرجێك پڕۆژەكان بەپێی ئه‌و كۆد و رێنمایی و دیزانانە دروستكرابن كه په‌سه‌ندكراون، بەڵام ئەگەر گوڕی بومەلەرزە بگاته شه‌ش پله‌ی رێخته‌ر، زیانه‌كان 10 هێندە ده‌بن و بگاته حه‌وت زۆر زیاتریش ده‌بن.
دانا عەبدولكەریم بەپێویستی زانی حكومەت كۆدێك پەسەندبكات و دیزاینەرانی كوردستان لە بونیادنانی پڕۆژە و بیناكاندا لەسەر كۆدێك رێبكەون و بە جۆرێك بونیادبنرێن، كە لە بومەلەرزە بیانپارێزێت.