سێ کەس بە تۆمەتی دزینی غاز دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند کە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا داستگیرکراون و بوتڵی غازی ماڵان و کەلوپەلی دیکەیان دزیوە.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە کاتی گەڕانی مەفرەزەکانی بەشی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین بۆ ناو بازاڕ و گەڕەکەکان سێ تۆمەتبار لە کاتی دزیکردندا دەستگیرکراون.

تۆمەتبارەکان بوتڵی غازی ماڵان و چەند کەلوپەلێکی دیکەیان دزیەوە و دەستگیراوە بەسەر ئوتۆمبێلی‌ تۆمه‌تباران‌و چه‌كێك له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌و چه‌ند ئامێرێكی‌ تردا كه‌ بۆ تاوانی‌ دزی كردن بەكاریانهێناوە .

ناسنامەی تۆمەتبارەکان بەمجۆرەبووە، لەئێستادا سه‌رجه‌م تۆمەتباران (م، ف، م) له‌دایكبووی‌ 1997 و (هـ، ر، ك) له‌دایكبووی‌ 2002 و (هـ، هـ، ع) له‌دایكبووی‌ 2003 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون‌ و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

راپۆرتێکی ئەمریکی بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران ئاشکرادەکات و ئێران رەتیدەکاتەوە

بابەتی دواتر

"لالیگا" لەبارەی ڤینسیۆزەوە بڕیارێک دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share