هێزەکانی کۆماندۆ دوای شەش مانگ رفاندنی هاوڵاتییەکیان لەدەستی داعش رزگارکرد

هاوڵاتییەکی خەڵکی کەرکوک دوای ئەوەی شەش مانگ لەمەوبەر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرابوو، شەوی رابردوو هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان توانییان بە سەلامەتی بیگەڕێننەوە.

لە راگەیەندراوی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستاندا هاتووە، “شەوی 28ی 8ی ساڵی 2022 لە نزیک گوندی جەبەڵ بۆر ژمارەیەک چەکداری داعش بە ماتۆڕسکیل دوو هاوڵاتیی کوردیان دەستگیرکرد، هەر لە هەمان شوێندا یەکێک لە هاوڵاتییەکانیان شەهید کرد”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هاوڵاتییەی شەهیدکرا ناوی (عەلی کاکە عەلاو ڕەزا) بوو تەمەنی 39 ساڵ و پیشەی پێشمەرگە بوو.

هاوڵاتیی دووەم کە چەکدارانی داعش دەستگیریانکرد، ناوی (ئارام هادی) بووە و لەوکاتەدا بەرەو شوێنێکی نادیار رفاندیان، شەوی رابردوو ئەو هاوڵاتییە کوردە لەلایەن هێزەکانی کۆمادۆی کوردستانەوە لەنزیک چەمی رۆخانە لە سنووری پارێزگای کەرکوک بەسەلامەتی دۆزرایەوە و رزگارکرا.

بابەتی پێشتر

كارەبای سلێمانی: ئێستا دەتوانن لەبەردەم ماڵەكان پارەی كارەبا بدەن

بابەتی دواتر

بەهۆی بومەلەرزەکەوە کاڵای تورکی لە عێراقدا کەمی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share