(ڤیدیۆ) تۆتنهام دێربیی لەندەنی بردەوە و چووە “تۆپ 4”

یانه‌ی تۆتنهام یاریی هەفتەی (24)ی خولی نایابی ئینگلیزی به‌رامبه‌ر وێستهام یونایتد ئه‌نجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمشه‌و یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (24)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز له‌ “ستاد تۆتنهام هۆتسپێرز” میوانداریی یانه‌ی وێستهامی هاوسێی کرد، یارییەکە بە ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “سپێرز” له‌ خوله‌کەکانی 56 و 72 له‌لایه‌ن ئیمێرسۆن و هیونگ مین سۆنەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، تۆتنهام ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 42 و بۆ پلەی چوارەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ سەرکەوت، یانەی وێستهام بە 20 خاڵەوە بۆ پلەی(18) دابەزی.

بابەتی پێشتر

ژیانی زیندانییەكی بادینان لە مەترسیدایە و دووانیش ماندەگرن

بابەتی دواتر

سالێرنیتانا 0-2 لازیۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share