تیمێكی پزیشكیی ئەمریكی لە سلێمانین نەشتەرگەریی دڵ بۆ منداڵان ئەنجامدەدەن

تیمێكی پزیشكیی ئەمریكی بە هاوكاریی پزیشكانی پسپۆڕی دڵی منداڵان لە سلێمانی ژمارەیەك نەشتەرگەری بۆ منداڵان ئەنجامدەدەن.

د.ئاسۆ فایەق ساڵح پسپۆڕی وردی دڵی منداڵان راگەیاند، ئەو تیمە پێكهاتووە لە حەوت پزیشكی ئەمریكی و ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژە گەیشتوونەتە شاری سلێمانی و بڕیارە ماوەی پێنج رۆژ بمێننەوە بۆ ئەنجامدانی پشكنین و نەشتەگەری بۆ ئەو منداڵانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە.

راشیگەیاند، دكتۆر كێرك سەرۆكی تیمەكەیە پزیشكی دڵی منداڵانە و دكتۆر ئاڵسن سەرۆكی بەشی قەستەرەیە لە نەخۆشخانەی مایۆ كیلنك لە ئەمریكا و دكتۆر كیم پزیشكی بێهۆشكاریی نەشتەرگەریی دڵی منداڵانە ئەو تیمە بە هاوكاریی پزیشكانی نەخۆشخانەی دڵی منداڵان لە سلێمانی و هەندێك پزیشكی دیكەی خۆبەخش ئەو منداڵە نەخۆشخانە دەبینین كە نەخۆشیی دڵیان هەیە و دواتر نەشتەگەرییان بۆ دەكرێت.

د.ئاسۆ وتیشی، “ئەو ئەركە لەژێر چاودێریی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بە هاوكاریی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان ئەنجامدەدرێت و لەرۆژی یەكەمدا منداڵە نەخۆشەكان دەبینرێن بۆ ئەنجامدانی قەستەرە و ڕۆژەكانی دیكە هەوڵدەدرێت نەشتەگەری بۆ زۆرترین منداڵی نەخۆش بكرێت”.

بابەتی پێشتر

ئینتەر میلان 3-1 ئودینێزی

بابەتی دواتر

دوو كرێكار لە ئەسكەلە كەوتنەخوارەوە و گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share