کۆمپانیای ئەدۆب وێنەی دیزاینەرێکی کورد دەکڕێتەوە

کۆمپانیای ئەدۆب وێنەیەکی کەیوان شەعبانی دیزاینەری کورد دەکڕێتەوە و وەک وێنەی سەرەکی ڤێرژنی نوێی بەرنامەی ئەدۆب پریمەر پرۆ بەکاریهێناوە.

کەیوان شەعبان گەنجێکی تەمەن 24 ساڵی خەڵکی قەزای ئاکرێیە و دانیشتووی وڵاتی پۆڵەندایە، لە لایەن کۆمپانیای ئەدۆبەوە وێنەیەکی کڕدراوەتەوە و وەک وێنەی سەرەکی ڤێرژنی نوێی بەرنامەی ئەدۆب پریمەر پرۆ بەکاریهێناوە.

کەیوان دەڵێت، ” هەلی کارکردن لەگەڵ ئەدۆب خەونێک بوو کە هاتەدی، من شانازی دەکەم کە هەڵبژێردراوم بۆ دروستکردنی کارێکی هونەری کە لە لایەن ملیۆنەها پیشەگەری داهێنەرەوە لە جیهاندا دەبینرێن”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share