گەنجێكی تەمەن 19ساڵ دەبێتە بچووكترین تووشبووی زەهایمەر

گەنجێك کە تەمەنی 19 ساڵ بووە لە چین دوای ئەنجامی پشكنینەكان دەردەكەوێت كە تووشی نەخۆشیی زەهایمەر ( لەبیرچوونەوە) بووە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی حورە، ئەو گەنجە ماوەی دوو ساڵ چەند نیشانەیەكی ئەم نەخۆشییەی تێدا دەركەوتووە و لەوانە، زۆر شتی بیرچووەتەوە و گرفتی لە خوێندنەوە هەبووە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “كاتێك چاوی بە پزیشكەكان كەوتووە بیری چووەتەوە كە ڕۆژی پێشتر چی خواردووە”.

ماڵپەرەكە ئاشكرایكردووە، ئەم گەنجە لە قۆناغی كۆتایی خوێندنی ئامادەییدا بووە، بەڵام بە ناچاری بەهۆی ئەم حاڵەتەوە وازی لە خوێندن هێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامان بەرزنجی: تەنها یەک حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، تەنها یەک حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە. سامان بەرزنجی، وەزیری…
Total
0
Share