بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.1 پلە بە پێوەری رێختەر پارێزگای هاتای توركیا هەژاند و لە سوریا و لوبنانیش هەست بە بومەلەرزە كراوە.
لەو بارەیەوە دەستەی كارەسات و بەهاناوەچوونی توركیا بڵاویكردووەتەوە، كەمێك پێش ئێستا بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.1 پلە بە پێوەری رێختەر توركیا و سوریای هەژاندووە و تا ئێستا زەرەر و زیانەكانی بومەلەرزەكە نەزاندراون، بەڵام ترس و دڵەڕاوكێی لای هاوڵاتییان لەو ناوچانە دروستكردووە.