کەشناسیی هەرێم: ئەمشەو ساردترین شەو دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمشەو ساردترین شەوی ساڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بۆ خوار سفری سەدی دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “پێشبینى دەکرێت لە دوای نیوەشەو تا سبەینێ بەیانى زوو نزمترین پلەکانى گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دابەزێت بە بەراورد لە گەڵ نزمترین پلەکانى گەرماى ئەمڕۆ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمشەو شەختە لەو شوێنانەى تەڕ و شێدارن دروستدەبێت، ساردترین شەو دەبێت تاوەکو ئێستا”.

وەک لە راگەیەندراوەکەی کەشناسییدا هاتووە، “نزمترین پلەی گەرما لە هەولێر 2- پلەى سیلیزى، سلێمانى 3- پلەى سیلیزى، دهۆک 3- پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 2- پلەى سیلیزى دەبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتی: لە هەفتەی داهاتوودا ئەندامەکانی کۆنگرە دیاریدەکرێن

وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد، لە هەفتەی داهاتوودا کۆنفرانسەکان لە مەکتەب و مەڵبەندەکانی یەکێتیدا دەستپێدەکات، بەمەبەستی دیارکردنی…
Total
0
Share