عەلی عەلاق: جیاوازی نرخی دۆلار لە نێوان بازاڕ و بانكی ناوەندی بەهۆی كاری ناڕەواوەیە

پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، چەند رێنمایی و راسپاردەیەك بۆ بانكەكان دەردەكەین كە كاریگەری لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەبێت و دەشڵێت، “جیاوازی نرخی دۆلار لە نێوان بازاڕ و بانكی ناوەندی بەهۆی كاری ناڕەواوەیە”.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە ئاسانكاری دەكەن كە بازرگانەكان بێنە نێو ئەو سەكۆ بازرگانییەی كە كاری لەسەردەكرێت و لەگەڵ ئەوەشدا چەند رێنمایی و راسپاردەیەك بۆ بانكەكان دەردەكەین كە كاریگەری لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەبێت.

راشیگەیاند، بڕیارەكەی بانكی ناوەندی تایبەت بە دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینارمان جێبەجێكردووە و یەك دۆلار بە نرخی فەرمی 1320 دینارە و جیاوازی نرخی دۆلار لە نێوان بازاڕ و بانكی ناوەندی كە هەیە بەهۆی كاری ناڕەواوەیە و وتیشی، ” بڕیاری دابەزاندنی بەهای دۆلار بۆ بەرگرتن بووە لە هەڵاوسان لە بازاڕدا”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا: ئاستی بەرهەمهێنان زیادیكرد

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی: پارە بۆ تەواوكردنی رێگای كەلار-دەربەندیخان خەرجدەكرێـت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share