تیمی پارێزەران لە هەولێر رێگەی بینینی سێ لە چالاكوانانی بادینانیان پێنادرێت

بەشێك لە دەستگیركراوانی بادینان فۆتۆ: كەركوك ناو

لەلایەن چاكسازیی گەورانی هەولێرەوە رێگەنادرێت تیمی پارێزەران سێ لە چالاكوانانی بەندكراوی بادینان ببینن، سەرۆكی تیمەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وردەكارییەكەی دەخاتەڕوو.

بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی چالاكوانانی بەندكراوی بادینان ئەمشەو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ وەك تیمی پارێزەران سەردانی چاكسازیی گەورانی هەولێریان كردووە بەمەبەستی بینینی هەریەك لە (شێروان شێروانی، شڤان سەعید، ئەیاز كەرەم، گوهدار زێباری و هەریوان عیسا)، بەڵام رێگەیان پێداین تەنها دوو كەسیان ببینین.

وتیشی، “رێگەیان نەدا هیچكام لە (شێروان شێروانی، شڤان سەعید و ئەیاز ئەكرەم) ببینین و هۆكارەكەی نازانین، هەربۆیە وەك تیمی پارێزەران راگەیەندراوێكمان بڵاوكردەوە”.

بینینی بەندكراوانی نێو چاكسازی گەوران لە دەسەڵاتی بەرێوەبەری یاسای چاكسازییە، بەڵام سەرەڕای رەزامەندی ئەو بەڕێوەبەرە لەسەر بینینەكە، لەلایەن ئەفسەرێكەوە رێگەنەدراوە تیمی پارێزەران ئەو سێ چالاكوانە ببینن، وەك ئەوەی بەشدار حەسەن ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی خستەڕوو، دەیانەوێت بەرپرسانی چاكسازی هاوكاریان بن و هاوكاری ئەو بەندكراوانەش بن، كە مافێكی سروشتیی خۆیانە پارێزەرەكانیان ببینن، لەكاتێكدا ماوەی دوو مانگە نەیانتوانیوە بیانبینن.

سەرۆكی تیمی پارێزەرانی چالاكوانانی بادینان نمونەیەكی پێچەوانەی ئەو رێگرییانەشی هێنایەوە و تی، “لەناو چاكسازیی گەورانی سلێمانی سوێند بە سەری بەڕێوەبەری چاكسازی دەخۆن، هیوادارین ئەوانی دیكەش وابن”.

بە وتەی ئەو رێگرییەكەی ئەمجارەیان یەكەمجارنییە و پێشتر چەندین جاری دیكە رێگریی لەوجۆرەیان لێكراوە.

بابەتی پێشتر

توانای دەستنیشانکردنیان 93%یە.. ئیسرائیل مشک رادەهێنێت بۆ دیاریکردنی شێرپەنجە

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: كورد و تورك هەموومان برای یەكترین و ئەوەی دەیكەین ئەركی خۆمانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەماڵەی كاوە بازیانی: بڕوامان بە توانای هێزە ئەمنییەكان هەیە و تۆمەتبار رووبەڕووی یاسا دەكەنەوە

بنەماڵەی كاوە بازیانی روونكردنەوەیەك لەسەر برینداربوونی كاوە ئەحمەد تۆفیق ناسراو بە”كاوە بازیانی” بڵاودەكەنەوە و دەڵێن:”ئێمە سكاڵای یاساییمان تۆماركردووە…
Total
0
Share