پەرلەمانتارێك: رێككەوتن لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكان نەكراوە

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رەتیدەكاتەوە رێككەوتنی سیاسی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرابێت.

باقر ساعدی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانییەكە رایگەیاند، ئەو زانیارییانەی باس لە بوونی سازانی سیاسی دەكەن لەسەر یاساكە بە شێوازی (سانت لیگۆ) نادروستە، هیچ رێككەوتنێك لەوبارەیەوە نییە.

ساعدی لە لێدوانێكدا وتیشی، “هێزە سیاسییەكان وتووێژ و دانوستان دەربارەی شێوازی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكەن، پاش خوێندنەوەی یەكەمی هەمواركردنەكەی”.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و قەزاكان ژمارە 12ی ساڵی 2018 ئەنجامدا.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی وت، زیاتر لە پێشنیارێك هەیە بۆ هەمواری یاساكە و رێككەوتن لەسەر یەكێك شێواز پێویستی بە كاتی زیاتری گفتوگۆ و دانوستانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: ئەگەر ئەمڕۆش دانیشتنەکە ئەنجامبدرایە نزار ئامێدی دەنگی تەواوی دەهێنا و دەردەچوو

وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، نزار ئامێدی تاکە کاندیدی یەکێتییە و لەگەڵ پارتی…
زیاتر ببینە

جه‌بار یاوه‌ر بۆ ئێستا: پێشمه‌رگه‌ و سوپا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتن

ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتوون بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش، له‌…
Total
0
Share