ڕێبوار سەعید: بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاری نۆژەنكردنەوەی هۆڵەكانی سلێمانیدا

راگری كۆلیژی هونەر لە زانكۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاری نۆژەنكردنەوەی هۆڵەكانی سلێمانیدا كە چالاكی هونەرییان تێدا ئەنجامدەدرێت و جەختیشیكردەوە ئەو فیلمانەی پێشتر بەهۆی نەبوونی بودجەوە كارەكانیان راگیرابوو بودجەی پێویستیان بۆ تەرخاندەكرێت كە كارەكانیان بە كۆتابهێندرێـت”.

پرۆفیسۆر ڕێبوار سەعید راگری كۆلیژی هونەر لە زانكۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆمان لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی سەرجەم هونەرمەندان كێشە و گرفتەكانیان خستەڕوو و بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنیدا كێشەكانیان بۆ چارەسەربكرێت و داواشیكرد ساڵانە 10 چالاكی و فێستیڤاڵی هونەری ئەنجامبدرێت كە بە هەموو شێوەیەك پشتیوانییان لێدەكات.

ئاشكراشیكرد، لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا سەرجەم هۆڵەكانی شاری سلێمانی كە پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە هەیە بودجەیان بۆ تەرخانبكرێت بە تایبەت كە بەشێكیان گرفتی ئامێرەكانی فێنككەرەوە و گەرمكەرەوەیان هەیە كە سەرجەم ئەو بڕیارانە لە ماوەی دوو مانگدا كاریان لەسەر دەكرێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی یەكێـتی بڕیاریدا پشتیوانی ئەو پڕۆژە هونەرییانە بكات كە بەهۆی نەبوونی بودجەوە ڕاگیرابوون

بابەتی دواتر

لە دوای دابەزاندنی بەهای دۆلار سودانی بەڵێنێكی دیكە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share