ئەو کەسەی سپلیتێکی لە پۆلیسی هاتوچۆ دزیبوو دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی سپلیتێک لە کەرتێکی پۆلیسی هاتوچۆ راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، “بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان- نوسینگەی ناوەڕاست لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیر کرد کە لە کاتژمێر 1:30خولەکی شەوی 9 ی ئەم مانگە هەڵسابوو بە دزینی سپلیتێک لە کەرتێکی پۆلیسی هاتووچۆ”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە و چەند جارێک لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکراوە، وە بەپێی ماددەی 444لە یاسای سزادان رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتە بەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان شێروانی دەبوورێتەوە
زیندانییانی بادینان تووشی لاوازیی چاو و گورچیلە، خوێنبەربوون و ڤایرۆسی جگەر بوون

زیندانییانی بادینان لە دۆخی تەندروستیی دژواردان، بە وتەی سەرۆكی تیمی پارێزەرانیان بەشێكیان گورچیلەیان لاواز بووە، بەشێكیان چاویان و…
Total
0
Share