وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان: بەردانەوەی بەنداوەکانی تورکیا ئاوی عێراقیان زیادنەکردووە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بڵاویکردەوە، چاودێری زیادبوونی ئاوی رووبارەکانی عێراق دەکەن، بەڵام تا ئێستا هەست بە هیچ بەرزبوونەوەیەک نەکراوە.

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە بەشێک لە میدیا  و راگەیاندنەکان وا بڵاوکراوەتەوە کە بەهۆی کاریگەری بومەلەرزەکەوە تورکیا ئاوی بەنداوەکانی بەردابێتەوە، بەڵام تا ئێستا هەست بە هیچ بەرزبوونەوەیەک لە ئاستی ئاوی دیجلە و فورات نەکراوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتییانی عێراق کە دۆخی بەنداوەکانمان زۆر باشە، توانای لەخۆگرتنی ئەو ئاوەمان هەیە گەر تورکیا بەریبداتەوە و هیچ مەترسییەک لە ئارادا نییە”.

بومەلەرزە بەردەوامەکانی ماوەی هەفتەیەکە تورکیا و سوریای گرتووەتەوە، مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی لە وڵاتەکەدا دروستکردووە، بەمەبەستی رێگریکردن لە هەر رووداوێکی نەخوازراویش دەنگۆی بەتاڵکردنەوەی بەنداوەکانی ئەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە.

 

 

بابەتی پێشتر

گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەكەوە لە 24 هەزار نزیكدەبێتەوە

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی ئاگرەکەی شەقامی 60 مەتری هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share