ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەوە نزیکەی 19 هەزار کەسە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماری نوێی قوربانییانی بومەلەرزەکەی راگەیاند، بەپێی دوایین ئامار نزیکەی 19 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و 75 هەزار و 570 کەسیش برینداربوون.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، “ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بۆ 18 هەزار و 991 کەس بەرزبووەتەوە، بریندارەکانیش بۆ 75 هەزار و 570 کەس بەرزبووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بە زووترین کات ناوچە زیانلێکەوتووەکان ئاوەدان دەکەینەوە”.

راشیگەیاند، “کارەکانمان زۆر قورسە، چونکە کاریگەرییەکانی وێرانبوونی بوومەلەرزەکە 10 پارێزگاری گرتووەتەوە، کارمەندەکانیش خۆیان زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە”.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و فریاگوزاری بەردەوامن لەگەڵ هاتنی تیمەکانی فریاگوزاری لە دەرەوە، هەروەها بەهۆی کاریگەرییەکانی وێرانکارییەوە جگە لە بارودۆخی کەشوهەوا ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبینەوە.

ئەردۆغان وتی، “زیاتر لە 144 هەزار کەس لە گەڕان و ڕزگارکردندا کاردەکەن، بەڵام فراوانبوونی ناوچەی وێرانکاری کارەکانیان قورس دەکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغداد و دیمەشق زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدادەوە بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق…
Total
0
Share