بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاراستەی د. عەبدولواحید دەكات

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی حاجی محەمەد حاجی ساڵح ئابڵاخی باوكی د. عەبدولواحید محەمەد پەیامێكی بڵاوكردەوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:-

بەڕێز كاك د. عەبدولواحید محەمەد:-
بە خەمێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (حاجی محەمەد حاجی ساڵح ئابڵاخی) باوكی بەڕێزتانم پێگەیشت، بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قوڵی خۆم ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەكەتان دەكەم.
لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بە هەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: لە بەرهەمهێنانی هێلکە و مریشکدا سلێمانی لە پێشینەی پارێزگاکانی عێراقە

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، شارەکە لە بەرهەمهێنانی هێلکەو گۆشتی سپی لە پێشینەی پارێزگاکانی عێراقە، بەجۆرێک 14 پرۆژەی بەرهەمهێنانی هێلکەی…
Total
0
Share