نووسینگەی سەرۆکایەتیی تایوان بڵاویکردەوە، سەرۆکی وڵاتەکە و جێگرەکەی مووچەی ئەم مانگەیان دەبەخشنە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە.
نووسینگەی سەرۆکایەتیی تایوان ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “تسای ئینگ وینی سەرۆک و ویلیام لای جێگری جێگرەکەی مووچەی ئەم مانگە و ژمارەیەک هاوکاریی دیکە دەگەیەننە قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا”.
پێشتر ئەو سەرۆکی ئەو وڵاتە مووچەی مانگێکی بەخشییە قوربانیانی جەنگی ئۆکرانیا.
مووچەی سەرۆکی تایوان 13 هەزار و 300 دۆلاری ئەمریکییە، جگە لەو پارەیەش لەسەر بودجەی وڵاتەکە یەک ملیۆن دۆلار هاوکاریی و تیمێکی فریاگوزاریی دەگەیەندرێتە تورکیا.