فڕۆکەیەکی نیوزلەندی رفێندرا

گروپێکی چەکدار لە ئاسمانی ئیندۆنیزیا فڕۆکەیەکی نیوزلەندیان بە پێنج سەرنشینەوە رفاند و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

کریس هیبکینز سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا رایگەیاند، “هەرچەنە زانیاریی پێویستمان لەسەر رووداوەکە لەبەردەستدا نییە، فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەی نیوزلەندا لە ئیندۆنیزیا کار لەو دۆسیەیەدا دەکەن”.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی نیوزلەنداش بڵاویکردەوە، “پاڵپشتی خێزانی سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەکە دەکەین”، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر ئاشکرابکات.

فڕۆکە نیوزلەندییەکە سەر بە هێڵی ئاسمانی سوسی ئەیرە، بەپێی زانیارییەکان لە ناوچەی بابوای رۆژئاوای ئیندۆنیزیا لەلایەن چەند چەکدارێکەوە بۆ شوێنێکی نادیار برابێت.

 

بابەتی پێشتر

خالید ماملێ كۆچی دواییكرد

بابەتی دواتر

دەستپاکیی عێراق: پەرلەمانتارێک نیو ملیۆن دۆلاری بۆ دامەزراندنی دوو کەس وەرگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت دوای چەند ڕۆژێك لە بەرزبوونەوەی، جارێكی دیكە دابەزی و ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە…
Total
0
Share