عەلی حەمەساڵح: گرنگ و پێویستە هەرێم لەگەڵ عێراق رێكبكەوێت

عەلی حەمەساڵح

عەلی حەمەساڵح هەنگاوەكانی حكومەتی ناوەند بۆ پاراستنی بەهای دینار بەرزدەنرخێت و رێككەوتنی هەرێم لەگەڵیدا بە گرنگ و پێویست ناودەبات.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، هەنگاوەکانی محەمەد شیاع سودانی بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار گرنگن.

لەو چێوەیەشدا پێیوایە “بۆ هەرێم لەم دۆخەدا گرنگ و پێویستە لەسەر بودجە و نەوت لەگەڵ عێراق رێکبکەوێت”.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری بانكی ناوەندی بۆ كەمكردنەوەی بەهای 100 دۆلار لە 146 هەزار دینارەوە بۆ 130 هەزار دینار پەسەندكرد.

عەلی حەمەساڵح لە پۆستەكەیدا پیرۆزبایی دابەزینی نرخی دۆلاری لە مووچەخۆر و خەڵکی کوردستان كرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سۆران: ئاژەڵی دڕندە دەوری کۆمەڵێک هاوڵاتیی داوە و مەترسی لەسەر گیانیان دروستبووە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، لە گوندی بەرزیوە، ئاژەڵی دڕندە دەوری کۆمەڵێک هاوڵاتیی داوە و مەترسی لەسەر گیانیان…
زیاتر ببینە

لە هەولێر و سەرجەم شارەكان بەوشێوەیەیە
خانەنشینان لەبەردەم بانكەكان ڕیزیان بەستووە و پارە نییە

بەهۆی ڕاگەیاندنی دابەشكردنی مووچەكانیان لەمڕۆدا، لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە تائێستا خانەنشینان لە بەردەم بانكەكاندا ڕیزیان بەستووە و لە…
Total
0
Share