نوێترین زانیاری لەبارەی بومەلەرزەکەی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ

بەڕێوەبەریی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی سلێمانی نوێترین زانیاریی لە بارەی ئەو بومەلەرزەیەوە بڵاوکردەوە کە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێک لە هاوڵاتییانی هەرێم هەستیان پێکرد.

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەریی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 1:24 خولەکی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی دیکە لە نزیک هەمان  شوێنی بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی باکووری کوردستان روویداوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بومەلەرزەکە بە گوڕێ 7,4 پلە بووە بە پێوەری رێختەر، بەهۆی بەهێزی گوڕەکەیەوە لە هەرێمی کوردستانیش هەستیپێکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.9 پلە بە پێوەری رێختەر باکووری کوردستان و تورکیا و سوریای هەژاند و بووەهۆی مردنی 912 كەس لە باكووری كوردستان و توركیا و 237 كەسی دیكە لە سوریا و برینداربوونی سەدان كەسی تر.

لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی تری عێراق، قوبڕس، لوبنان، ئوردن و میسر هەست بە بومەلەرزەكە کراوە.

 

بابەتی پێشتر

چاودێریی دارایی عێراق هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی رادەستکردنی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی دەستپێکرد

بابەتی دواتر

بەهۆی بومەلەرزەوە دەوامی خوێندنگەكانی زاخۆ راگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێکخراوێکی چاودێر لەسەر ئازادیی ڕۆژنامەوانی باس لە پێشێلکاری بەرامبەر پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا دەکات

ڕێکخراوی کوردستان وۆچ، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ڕاپۆرتی مانگانەی سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامڤەر ڕۆژنامەنوسان بڵاوکردەوە و تێیدا باس…
Total
0
Share