دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رایگەیاند، هەنگاوەکانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە رادەستکردنی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە.
لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەی چاودێریی دارایی فیدراڵی پشتڕاستی کردەوە، ڕێوشوێنەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی پەیوەست بە نادەستووریبوونی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان گیراوەتەبەر.
ئاماژەی بە “پابەندکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رادەستکردنی سەرجەم بەرهەمی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم” کردووە.
دیوانی چاودێری دارایی پێنشیاری کردوە موچەی فەرمانبەران بەبێ دواکەوتن و لێبڕین لە پرۆژە یاسایی بودجە جێ بکرێتەوە و ڕاستەوخۆ بدڕێت بەفەرمانبەرانی هەرێم.
دیوان ئاماژەی بەوەداوە، “بەدواداچوون بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەکان کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجامدراون کراوە، حکومەتی هەرێمیش پابەند دەکات بۆ جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوانە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی بەشێوەیەک دیاریکراوە کە گەرەنتی دابینکردنی مافەکانی هاوڵاتییانی پارێزگاکانی هەرێم لە بودجەی گشتی فیدراڵیەوە بکات بەبێ دواکەوتن”.