موناقەهوەچی پێشتر لای من كارمەندبووە

عیماد یەشار مشكۆ، سەرۆكی قەوارەی گۆڕان و نوێنبوونەوەی توركمان رایگەیاند، “موناقەهوەچی لای من كارمەند بووە و ئەوان بە هیچ شێوەیەك نوێنەری راستەقینەی ئێمە نین”.
بەپێی زانیارییەكان، مونا قەهوەچی مانگانە دوو ملیۆن دینار دەدات بۆ ئەوەی لە پۆستەكەی لانەبرێت، وتیشی:-
🛑ئەوان بە 60 بۆ 70 دەنگ دەبنە نوێنەری توركمانەكان.
🛑موناقەهوەچی و ئەوانەی ئێستا لە پەرلەمانی كوردستان بە هیچ شێوەیەك نوێنەری راستەقینەی توركمانەكان نین و رەتیاندەكەینەوە.
🛑ئەوانە لای خەڵكی توركمانیش هەڕاجكراون.
🛑تا ئێستا یەك كاریان بۆ توركمانەكان نەكردووە تەنها بۆ بەرژەوەندیی خۆیان كاردەكەن.

سەرۆكی پێشووی قەوارەی گۆڕان و نوێبوونەوەی توركمان رایگەیاند، “سكرتێری پەرلەمان و ئەوانەشی كە ئێستا لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێن نوێنەرایەتیی پێكهاتەی توركمانەكان دەكەن بە هیچ شێوەیەك ئێمە بە نوێنەری خۆمانیان نازانین و ئەوان تەنها بۆ بەرژەوەندیی خۆیان كاردەكەن و تەنها تەمسیل دەكەن ئەگەرنا هیچ كارێكیان بۆ توركمانەكان نەكردووە”.

بابەتی پێشتر

د. یاد نەقشبەندی: بە گەواهیدەریی  WHO هیوا باشترین نەخۆشخانەی حكومییە لە عێراق و ناوچەکە

بابەتی دواتر

لە چین كەسێك سووكایەتیی بە كارمەندی وێستگەیەك دەكات و كاردانەوەی توندی لێدەكەوێـتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share