دژەتیرۆر دەستگیركردنی تۆمەتبارێك رادەگەیەنێت

هێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر – CTG، لە سلێمانی بە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان و بە هاوبەشیی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق ICTS، دەستگیركردنی تۆمەتبارێك رادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی هێزەكانی دژەتیرۆر تێیدا هاتووە، هێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر – CTG، لە سلێمانی بە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان و بە هاوبەشیی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق ICTS، لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا توانیان تۆمەتبارێك بە ناوی (و،م،ح) نیشتەجێی بەغداد و داواكراوی دادگا، لە شاری سلێمانی دەستگیربكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دواتر رادەستی لایەنی پەیوەندیداركرا بە مەبەستی لێكۆڵینەوە و سزادانی بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان ئاگاداردەکاتەوە

ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “کارتی بایۆمەترییەکانتان وەربگرنەوە”. ئەمڕۆ شەممە، ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی رایگەیاند،…
Total
0
Share