بەهۆی رووخانی باڵەخانەیەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێکی داڕمانی باڵەخانەیەکدا لە شاری بەسرەی باشووری عێراق دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی پارێزگاکە رایگەیاندووە، “باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی لە ناوچەی (کوت تووەیینی) لە ناحیەی ئەبی خەسیب، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە تێیدا کە لە نهۆمی یەکەمی کەوتەوە، ڕووخاوە”.

ئاماژە بەوە دەکات کە ” بیناکە پێکهاتبوو لە (بلۆک و پانێڵی ساندویچ).

ئاماژەی بەوەشکرد، “ڕووداوەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس لە شوێنی ڕووداوەکە، و دوای کوژانەوەی ئەو ئاگرەی کە کەوتەوە تەرمەکانیان لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە دەرهێنرایەوە”.

بابەتی پێشتر

شەڕی ناو ئاهەنگێکی هاوسەرگیری چوار کوژراو و 15 برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

تین هاگ مێرکاتۆی هاوینی 2023 دەهەژێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share