هەرێمی كوردستان لە مانگی كانونی دووەمی رابردوودا زیاتر لە 11 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە رێگای بەندەری جەیهانی توركیاوە هەناردەكردووە و تێكرای داهاتەكەی 832 ملیۆن و 953 هەزار دۆلاربووە كە 466 ملیۆن دۆلاری بۆ خەرجی بووە و لەو بڕەش 366 ملیۆن دۆلاری بۆ خەزێنەی حكومەت ماوەتەوە.
نرخی یەك دۆلار بەرامبەر بە (1,450) دینار هەژماركراوە، بەو نرخەی بانكی ناوەندیی عێراق دیاریكردووە.
• داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم بۆ مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ، (287 ملیار) دینارە بەپێی دواین لێدوانی وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان.
• هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، (31 ملیار و 500 ملیۆن) دیناربووە.
• پشكی هەرێم لە بەشە بودجەی عێراق (سفر) دینار
• تێكڕای نرخی نەوتی برێنت بۆ مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ (82.44) دۆلارە.
• هەرێمی كوردستان نەوتەكەی بە (12) دۆلار كەمتر دەفرۆشیت و تێكڕا نەوتی بە (70.44) دۆلار فرۆشتووە.