وەزارەتی تەندروستی: زۆرترین تووشبووی شێرپەنجە لە هەولێر تۆمارکراوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانیی شێرپەنجەدا، ئامارەکانی شێرپەنجەی بڵاوکردەوە، رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 71 هەزار تووشبوو لە هەرێم هەن.

بەپێی لێدوانی دکتۆر چنار عەلی بەرپرسی کۆنترۆڵی شێرپەنجە سەر بە وەزارەتی تەندروستی، “تا ئێستا 71 هەزار و 74 تووشبووی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، تەنها لە ساڵی 2022دا نۆ هەزار و 61 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، باوترین جۆری شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان شێرپەنجەی مەمکە، دوای ئەو شێرپەنجەی کۆڵۆن، شێرپەنجەی سییەکان و شێرپەنجەی پێست لە پلەی چوارەمدایە.

ئامارەکان بەپێی شارەکانی هەرێمی کوردستان دەریدەخەن کە هەولێر بە 47.5% لە پلەی یەکەمدایە و زۆرترین تووشبووی شێرپەنجەی تێدا تۆمارکراوە، دوای ئەو سلێمانی پلەی دووەمە و دهۆک لە پلەی سێیەمدایە.

سەبارەت بە ئامارەکانی شێرپەنجە، دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو رێژەیەی لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا تۆمارکراوە لە ئاستی ستانداردی تەندروستیی جیهانی تێنەپەڕیوە.

بابەتی پێشتر

راپۆرتێک: %7 ی هاوڵاتییانی عێراق بەهۆی کردەوە تیرۆرستییەکانەوە مردوون

بابەتی دواتر

ئاگر لە هۆتێلێکی شاری هەولێر کەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
Total
0
Share