پۆلیسی سلێمانی حەوت تۆمەتباری دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، حەوت تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە لە چەند شوێنێکی ناحیەی سیتەک دزییان کردووە.

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای تۆماركردنی‌ چەند سكاڵایەك لەلایەن هاوڵاتییانەوە كە دزییان لێكرابوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستپێكرد و توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەكەوە بەهاوكاریی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی سیتەك حەوت تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن”.

ئاماژە بەوەکراوە، لە كاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكاندا دەستگیراوە بەسەر چەندین كەلوپەلی‌ جۆراوجۆری دزراودا، لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێل كە بە تۆمەتباران بووە.

داواش لەو كەسانە دەكات كە لە سنووری‌ ناحیەی‌ سیتەك دزییان لێكراوە سەردانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی سیتەك بكەن بەمەبەستی‌ تۆماركردنی‌ سكاڵاو ناسینەوەی‌ كەلوپەلەكانیان.

ناسنامەی تۆمەتبارەکان بەمجۆرەیە:

أ، ك، س لەدایكبووی 1982

ش، ب، ب لەدایكبووی 1982

ب، ع، م لەدایكبووی 1986

ر، ج، ع لەدایكبووی 2004

ر، ج، ع لەدایكبووی 1998

أ،ك،س لەدایكبووی  2004

أ،ك،س لەدایكبووی  1995

بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون ‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

ماڵی پێشمەرگەیەك لە كەركوك سووتا

بابەتی دواتر

لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم پێكهێنرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خانووە زیادەڕۆكانی شۆڕش تاپۆدەكرێن

شارەوانیی ناحیەی شۆڕش، هاوڵاتییانی سنوورەكە ئاگاداردەكاتەوە ئەوانەی خانوویان بە زیادەڕۆ بنیادناوە، مامەڵەی تاپۆكردنی خانووەكانیان پێشكەشبكەن. لە نووسراوێكدا كە…
Total
0
Share