لەكاتی وێنەگرتندا گەشتیارێك لە باڵەكایەتی بە سەختی برینداربوو

بەهۆی كەوتنەخوارەوە لەسەر پردێكەوە لەكاتی هەوڵدان بۆ وێنەگرتندا گەشتیارێك بەسەختی برینداربوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ گەشتیارێك كە لەگەڵ خێزانەكەیدا لە خوارووی عێراقەوە بەهۆی بەفربارینەوە روویان لە ناوچەی باڵەكایەتی كردبوو، لەسەر پردی (جوندیان) لەكاتی هەوڵدان بۆ وێنەگرتندا كەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە نەخۆشخانەی سۆران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی كەوتنەخوارەوەیەوە گەنجەكە هەردوو دەستی شكاوە، لە نەخۆشخانەی چارەسەری سەرەتایی پێویستی بۆ كراوە.

بابەتی پێشتر

راوێژكارێكی سودانی: دەوڵەت نرخی دۆلار دیاریدەکات نەك دەڵاڵی دوکان و شەقامەکان

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە هەولێر سێ كەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share