محەمەد شیاع سودانی و جۆبایدن بە تەلەفۆن قسەیان كرد و جەخت لە كارنامە ئابورییەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرایەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی كۆشكی سپی كە تێیدا هاتووە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا بە تەلەفۆن قسەیان كردووە و ستایشی هەوڵەكانی سودانی كردووە بۆ پتەوكردنی سەروەریی خاكی عێراق و هاوكات جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندییە ئابورییەكانی نێوان هەردوولاش كراوەتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كە بایدن پابەندیی ئەمریكای بۆ بەردەوامیی هاوكارییەكان بۆ عێراق دووپاتكردووەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەی كۆشكی سپیدا هاتووە، هەردوولا باسیان لە كارنامە ئابورییەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە، تاوەكو دڵنیا بن لەوەی ئابوریی عێراق خزمەتی عێراقییەكان دەكات كە ئەمریكاش پشتگیری لەو سیاسەتە دەكات.