بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە سكرتێری حزبی شیوعی كرد

لە دیدارێكی نێوان سەرۆكی یەكێتی و سكرتێری حزبی شیوعی-دا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان كرایەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازیکرد لە رائید فەهمی، سکرتێری حزبی شیوعیی عێراق.

سکرتێری حزبی شیوعی ئاماژەی بە رۆڵی مێژوویی سەرۆك مام جەلال كرد لە رووخانی دیكتاتۆرییەت و بونیادنانی عێراقی نوێ و رایگەیاند، وڵات پێویستی بەو سیاسەتە حەكیمانەیەیە كە سەرۆك مام جەلال پەیڕەوی دەكرد و لەخزمەت بەرژەوەندیی گشتیدا بوو، بەخۆشحاڵییەوە ئەمڕۆش سەرۆك بافڵ درێژەپێدەری هەمان سیاسەتە و رۆڵێكی كاریگەر دەگێڕێت لە كۆكردنەوەی دەنگە جیاوازەكان و هەنگاونان بە ئاڕاستەی سەقامگیری لە عێراق.

لەبەرامبەردا سەرۆكی یەكێتی ستایشی هەڵوێستی لەمێژینەی حزبی شیوعی كرد بۆ پشتگیریكردن لە مافەكانی گەلی كورد و هیوایخواست ئەم تەبایی و پێكەوەییە بەردەوامی هەبێت.

لە دیدارەكەدا دۆخی گشتیی وڵات و یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان.

 

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق سكاڵاكەی لاهور جەنگی بورهانی رەتكردەوە

بابەتی دواتر

فەرەنسا كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئیستانبوڵ داخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share