بەڕێوەبەری حەج و عومرە: ئەمساڵ ناوی نوێ بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج نانوسرێت

مەراسیمی حەج فۆتۆ: ڕۆیتەرز

بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ بڕیارمانداوە ناوی نوێ بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج نەنووسین.

نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “بۆ ئەمساڵ ژمارەیەک لە حاجیان بە رێگەی وشکانی دەنێرین، بەڵام پێویستە دۆخی تەندروستی باش بێت و تەمەنی زۆر نەبێت، ئەوانەش کە بە رێگەی وشکانی گەشت دەکەن تێچووی گەشتەکانیان کەمترە و پارەی فڕۆکەیان بۆ دەگەڕێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەهۆی ئەوەی تائێستا هیچ گرێبەستێکمان لەگەڵ شوێنەکانی سعودییە نەکردووە، تائێستا نازانین تێچووەکەی کەمە، بەڵام پێدەچێت خەرجییەکان لە ساڵی رابردوو زیاتربێت”.

باسیلەوەشکرد، “بۆ ئەمساڵ ناوی نوێ بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج نانوسین و مافی حەجکردن بەو کەسانە دەدرێت کە لە ساڵانی رابردوو ناویان دەرچوبوو”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواستنەوەی سلێمانی: ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانین هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێین

بەرپرسێكی بواری گواستنەوە رایدەگەیەنێت، ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانن هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێن. لەگەڵ ئەوەی شەقامەکان قەرەباڵغییەکی…
Total
0
Share