بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، كەسێك بە تۆمەتی دزینی پەلەوەر دەستگیركراوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە بە وتەی خۆی “پەلەوەری لێ دزراوە ” هێزەكانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كرد و تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە و دوای لێكۆڵینەوە دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عێراقی تۆمەتبارەكە راگیراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە رێكخراوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.