بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، بەرزەپردی شێخ محەمەد تاڵەبانی کرایەوە و دەتوانن بەکاریبهێنن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی ئازیز دەکەینەوە، لەئێستادا بەرزەپردی (شێخ محەمەد تاڵەبانی) لە رێگای نێوان (کەلار/ رزگاری) بە هەردوو ئاراستەی چوون و هاتن، بەڕووی شۆفێراندا کراوەتەوە و دەتوانن بەکاریبهێنن”.
داواش لە شۆفێران دەکات، بۆ سەلامەتیی گیانی خۆیان و سەرنشینان، پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن.