ئەحمەد سەعدوڵا: دایكی ئەیوب دۆخی زۆرخراپە

ئەحمەد سەعدوڵا كە باوكی ئەیوبە ماوەی هەفتەیەكە چارەنووسی كوڕەكەیان نادیارە رایگەیاند، “دایكی ئەیوب دۆخی زۆرخراپە و هیچ قسەیەك ناكات داوا لایەنی پەیوەندیدار و هاوڵاتییان دەكەم لە دۆزینەوەیدا هاوكارم بن”.

ئەیوب ئەحمەد سەعدوڵا، ئەو مێردمنداڵە تەمەن 13 ساڵەیە، كە ماوەی هەفتەیەكە لە شاری هەولێر لە ماڵ چووەتە دەرەوە و تاكو ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ماوەی چەند ڕۆژێكە تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێرهەڵمەتێكیان لە چەند شوێنێكی شاری هەولێر بۆ دۆزینەوەی ئەیوب ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆمۆ: هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە چونکە بە نایاسایی نەوتەکەیان دەفرۆشن

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ڕەتکردنەوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە…
Total
0
Share