سلێمانی.. بە تۆمەتی چەکی بێمۆڵەت و ڕێگری لە هاوڵاتییان سێ کەس دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت و رێگریکردن لە هاوڵاتییان سێ کەس دەستگیرکراون و دەستگیراوە بەسەر چەکەکانیشیاندا.

لە راگەیەندراویكدا پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکردووە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە ڕێگری لێكراوە و بەچەك هەڕەشەی لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد، دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبارەکان بدۆزرێنەوە”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لەلایەن بەشی پۆلیسی پێنجوێن و ئاسایشی پێنجوێنەوە تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر دوو چەك لە جۆری دەمانچەیەك و كڵاشینكۆفێكدا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بە تۆمەتباران بووە” .

لەئیستادا تۆمەتباران :ب،ح،م لەدایكبووی 1989، ب،ع،ح لەدایكبووی 1989، د،م،ج لەدایكبووی 1988 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی نەبوونی پێداویستییەکانەوە نەخۆشەکانمان خۆیان مەواد دەکڕن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی باس لە بەردەوامی و زیاتربوونی قەیرانی کەلوپەل و پێداویستییە پزیشکییەکان دەکات لە شارەکە، ئاماژە…
Total
0
Share