لە سبەینێوە ئینتەرنێت بە نرخی هەرزان دەكەوێتەكار

بە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، سبەینێ چوارشەممە ئینتەرنێت بە نرخی پاڵپشتیكراو دەخرێتەكار.

بەپێی بڕیارەكە، مانگانە 100 گێگابایت ئینتەرنێت بە 15 هەزار دینار بۆ هاوڵاتییانی كەمدەرامەت دابیندەكرێت و كۆمپانیا و بریكارەكانی دابینكردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بە پەیڕەوكردنی سیستمە نوێیەكە پابەندكراون.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق دەڵێت، 100 گێگابایت ئینتەرنێت بە 12 هەزار دینار دەدەن بە بریكارەكان و مەرجە ئەوانیش بە 15 هەزار دینار بیگەیەنن بە هاوڵاتییانی كەمدەرامەت.

وەزارەتی گواستنەوە داوا لە هاوڵاتییان دەكات هەر بریكارێك پابەندی بڕیارەكان نەبوو، لە رێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە ئاگاداریانبكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەیـ.ـان کـ.ـلدانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە 51هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم

ڕەیـ.ـان کـ.ـلدانی لە 51هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات. ڕەیان کلدانی،…
Total
0
Share