زاخۆ.. بەهۆی گوللـەی دۆشكەوە دوو منداڵ برینداربوون

لە ئاكامی دانانی گوللـەی دۆشكە لەناو ئاگر و تەقینیدا لە زاخۆ دوو منداڵ برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، لە نزیك كاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی (خراب بابكێ) بەهۆی كردنەوەی ئاگر لەلایەن ژمارەیەك منداڵ و هەڵدانی گوللـەیەكی دۆشكە بۆ ناو ئاگرەكە، گوللـەكە تەقی و بەهۆیەوە دوو منداڵ بە ناوەكانی (ا.ب.ع) و (م.ن.ص.) برینداربوون.

منداڵەكان بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی زاخۆ گوازرانەوە، وەك ئەوەی پۆلیسی ناوچەكە دەیڵێت.

ئاماژەی بەوەشدا، دواتر یەكێكیان بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك گوازراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share