لاپۆرتا بە نیازی یاخیبووەکەی ئەتلەتی-یە

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، بیر لەوە دەکاتەوە گرێبەست پێشکەشی جواو فیلێکس بکات.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی بەرشلۆنەوە ئاشکرایکردووە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی بارسا و هاوکارەکانی بیر لە کڕینی جواو فیلێکسی پۆرتوگالی دەکەنەوە.

کێشەی یانە کەتەلۆنییەکە لە نرخی شکاندنی گرێبەستەکەدایە کە دەگاتە (350) ملیۆن یورۆ، بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندییان بە خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکەوە کردووە، تاوەکو هۆکاربێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو بڕگەیەی بۆندەکەی.

فیلێکس لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید یاخیبووە، بە خواستن ڕوویکردووەتە یانەی چێڵسی، لە هاوینی 2023 جارێکی دیکە بەدوای یانەی نوێدا دەگەڕێت.

ئەستێرەکەی پۆرتوگال لە ڕابردوودا داواکراوی ئیدارەی “بلاوگرانا” بووە، بەڵام ئەتلەتیکۆ ئامادە نەبووە دەستبەرداری بێت، لە ئێستاشدا دۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

بابەتی پێشتر

فرۆشیارە بە بەختەكە.. تابلۆیەكی بە 600 دۆلار كڕی و نرخەكەی گەیشتە ملیۆنان

بابەتی دواتر

سەرۆك كۆمار و جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە بەغداد كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاراوخۆ بەهۆی پێکانەوە دووردەکەوێتەوە

دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان، دەرکەوتووە ڕۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە دووچاری پێکانێکی مامناوەند بووە. بەپێی زانیارییەکانی خاڤی میگێل،…
Total
0
Share