بافڵ جەلال تاڵەبانی: شەهید حوسێن مەنسوور و شەهید شێرکۆ فاتیح شوانی و قەڵغانێکی پتەوبوون بۆ پاراستنی هەرێم

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، شەهید حوسێن مەنسوور و شەهید شێرکۆ فاتیح شوانی دوو نموونەی باڵای مێژووی درەوشاوەی خەباتی یەکێتی و پێشمەرگە قارەمانەکانییەتی کە لە هیچ دۆخێکدا سەنگەرەکانی بەرگرییان جێنەهێشت و قەڵغانێکی پتەوبوون بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە ساڵرۆژی شەهید کردنی ، شەهید حوسێن مەنسوور و شەهید شێرکۆ فاتیح لە پەیامێکدا رایگەیاند، “ئەمڕۆ بە ئەوپەڕی رێز و وەفاداریمانەوە یادی شەهیدبوونی دوو فەرماندەی قارەمانی هێزی پێشمەرگە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لیوا حوسێن مەنسوور و لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی دەکەینەوە”.

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، “گەڕانەوەمان بۆ رابردووی نزیک و رووبەڕووبوونەوەکانی هێزی پێشمەرگە دژی داعش، راستییەکی حاشاهەڵنەگرمان دەهێنێتەوە یاد کە ئەویش وەستانەوەی فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکانی یەکێتییە بەرامبەر مردن و بەخشینی رووبارێک خوێنە لەپێناو خاکی کوردستان”.

باسی لەوەشکرد، “شەهید حوسێن مەنسوور و شەهید شێرکۆ فاتیح شوانی دوو نموونەی باڵای مێژووی درەوشاوەی خەباتی یەکێتی و پێشمەرگە قارەمانەکانییەتی کە لە هیچ دۆخێکدا سەنگەرەکانی بەرگرییان جێنەهێشت و قەڵغانێکی پتەوبوون بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی، دروود بۆ رۆحی شەهیدان و سەرفرازی بۆ کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەیان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رێكارەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی تاوتوێكرد

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا ڕێكارەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و وردەكاریی گفتوگۆی ئەم دواییەی نێوان…
Total
0
Share