پیشبینییەكانی كەشوهەوا ئاماژەن بۆ ئەوەی، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا باران ڕوو لە هەرێم بكاتەوە و پلەكانی گەرما بێنە خوارەوە.
لای خۆیەوە سادق عەتیە، كەشناسی عێراقی كە پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوا لەلایەن میدیا عێراقییەكانەوە بڵاو دەكرێنەوە ئەمڕۆ شەممە 12ی كانونی یەكەم ئاشكرایكردووە، “نەخشەی كەشوهەوا و پێشبینییەكان بۆ ئەوە دەچن كە لە بەرەبەیانیی سێشەممەوە هەور باڵبكێشێت بەسەر ناوچەكانی باكوور و ڕۆژئاوای عێراقدا”.
ئەو كەشناسە پێشبینی ئەوەشی كردووە، لە سێشەممەوە بارانی بەخوور سەرەتا لەناوچەكانی باكووری عێراق (هەرێمی كوردستان)ەوە دەستپێدەكات بەتایبەت لە پارێزگای دهۆك و هەولێر.
لای خۆشیەوە بەڕێوبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئەمڕۆ پێشبینیكردووە، لە ئێوارەی سبەینێوە ئاسمانی بەشێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بگۆڕێن بۆ هەوری تەواو و لە هەندێك ناوچەش ئەگەری باران بارین هەیە.