بەهۆی دۆخی كەشوهەواوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پشووی فەرمی لە پەروەردەی سنوورەكە راگەیاند.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، بەهۆی پەککەوتنی هاتوچۆ و دۆخی کەشوهەواوە، بۆ سەلامەتیی گیانی قوتابیان و مامۆستایان لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران ئەمڕۆ یەکشەممە پشوو راگەیەندرا.
لە دوێنێ-ەوە شەپۆلێكی بەفر و باران شار و ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بەپێی پێشبینییەكان تا كۆتایی ئەم هەفتەیە درێژەی دەبێت.