سەرۆكی دادگای فیدراڵی: دەبێت رێگایەك بدۆزرێتەوە بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان

جاسم عەبود سەرۆكی دادگای فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، “لە بودجەی ساڵی 2021دا هاتووە پێویستە هەرێم و بەغداد پاكتاوی شایستە داراییەكانی نێوان هەولێر بەغداد لە سەرەتای ساڵی 2004ەوە بكەن و ئەو هەنگاوەی ئێمەش بۆ بەرگرتن بووە لە پێشێلكردنی دەستوور”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەركردنی بڕیارەكە بۆ زیانگەیاندن نەبووە بە توێژێك و هەوڵدەدرێت رێگایەك بدۆزینە وە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش نابێت بڕیارێك بدات پێچەوانەی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بێت.

جەختیكردەوە، پێویستە حكومەتی عێراق جددی بێت لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵكاران لە عێراقدا.

بابەتی پێشتر

کارڤاخال دەگەڕێتەوە و چواری ڕیاڵ مەدرید دووردەکەونەوە

بابەتی دواتر

بەهای خەڵاتەکانی مۆندیالی یانەکان بزانە..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share