هاتوچۆی سلێمانی روونیدەكاتەوە
كامێرای پۆنیت تو پۆینت لەناو شاردا دادەنرێت؟

یەكێك لە كامێرا جێگیرەكانی تۆماركردنی تیژڕەوی

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو كامێرایانەی لە شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكانی سلێمانی دادەنرێن كامێرای پۆینت تو پۆینت نین و پەیوەندییان بە هاتوچۆوە نییە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، کارکردنی کامێراکانی چاودێریی خێرایی بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و کۆمپانیای ئێرلی فیوچەر، بریتییە لە دانانی 225 کامێرا لەو جێگایانە کە پێویستی بە سستمی پۆینت تو پۆینتە کە لە سنووری رێگاوبانەکانی دەرەوەی شارە و بەپێی ئامارەکانی گیانلەدەستدانی ھاوڵاتییان بەڕووداوەکانی ھاتوچۆ پشک و رێژە و ژمارەی ھەرە گەورە لەو سنوور و جێگایانەیە.

دەشڵێت، “ئەو کامێرانەی کە لەئێستا و ئایندەدا لەناوشاردا کاردەکەن، بە سیستمی وەن پۆینتە”.

هاتوچۆی سلێمانی دووپاتیشیدەكاتەوە، كامێرای پۆینت تو پۆینت لە رێگاوبانەکانی دەرەوەی شار کاری پێدەکرێت و لەناو شاری سلێمانی پەیڕەوناکرێت.

روونكردنەوەكەی هاتوچۆی سلێمانی بۆ وەڵامدانەوەی هەندێك لە پەیجەكانی سۆشیال میدیایە كە تیایدا ئەو كامێرایانەی ئێستا لە هەندێك لە شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكانی ناوشار دادەنرێن بە كامێرای پۆنیت تو پۆینت ناوبردوو و بەهۆیەوە زانیارییەكی پێشووتری هاتوچۆی سلێمانییان بەناڕاست ناوبردوو.

هاتوچۆ لەبارەی ئەو كامێرایانەشەوە دەڵێت، کار و گرێبەستێکی جیاوازە و دوور و نزیک پەیوەندی بە ھاتوچۆ و پرسی خێرایی و تیژڕەوی نییە، بەڵکو بۆ پاراستنی باری ئەمنی و ئاسایشی شاری سلێمانییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: سێ تۆمەتبارمان دەستگیرکرد کە لەبەردەم ماڵی هاوڵاتییەکدا دوو ماتۆڕسکیلیان دزیبوو

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتی تاوانی بەکرەجۆ، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لەبەردەم ماڵی هاوڵاتییەکدا دوو ماتۆڕسکیلیان دزیبوو.…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی عێراق: رێکارەکانی ناردنی مووچە دەستیپێکرد

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیپیکرد. سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی مووچەی…
Total
0
Share