ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات، عێراق 6%ی قەبارەی خەرجییەکانی ساڵانە بۆ کەرتی پەروەردە خەرج دەکات.
پاولۆ فۆنتانی بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕێکخراوەکە لە عێراق رایگەیاندووە، “ئەو کێشە و ئاڵۆزییانەی لە دەیەی رابردوودا روویانداوە، کاریگەرییان لەسەر منداڵان و قوتابخانەکان هەبووە، بەتایبەتی کوالیتی خوێندن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پشکی پەروەردە لە عێراق نزیکەی 6%ی کۆی خەرجییە گشتیەکانی ساڵانەیە.
ئاماژەی بە پێویستی بەرزکردنەوەی کوالێتیی خوێندن کردووە کە ڕێگە بە قوتابیان و خوێندکاران بدات بچنە ناو بازاڕی کار و تێکەڵ بە کۆمەڵگا بن، ئەمە جگە لەوەی بەردەوام بێت لە پاڵپشتیکردنی خوێندنی پیشەیی و سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی”.