هەواڵێك بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم

لەبارەی كاری تاكسییەوە بڕیارێكی نوێ دەركرا و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق، بڕیاری دا كاركردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت وەك تاكسی قەدەغەبكرێت و سزای دارایی بەسەر سەرپێچیكاراندا دەسەپێندرێت.

زیاد قەیسی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گشتیی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، دەیانەوێت كاری تاكسی و گواستنەوەی سەرنشینان ڕێكبخەنەوە و تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانە سەرنشین بگوازنەوە كە تاكسین و ژمارەكانیان كرێن.

وتیشی، هەر ئۆتۆمبێلێكی ژمارە تایبەت بۆ كاری تاكسی و گواستنەوەی سەرنشین بەكاربهێنرێت، شۆفێرەكەی بە 100 هەزار دینار سزادەدرێت.

بەپێی بڕیارە نوێیەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق، ئەو گۆڕانكارییە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: له‌گه‌ڵ هه‌رێم بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لێکتێگەیشتنی گرنگمان هەیە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێککەوتووین بۆ بەگەڕخستنەوەی بۆریی بەندەری جەیهانی تورکیا. عەبدولغەنی لە…
Total
0
Share